کاتژمێری سفر و ئەزمونی تاڵی لەگەڵ کوردا!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کاتژمێری سفر و ئەزمونی تاڵی لەگەڵ کوردا!

خاڵی بەهێز و مانەوەی زۆرێک لە خێزان و هۆز و وڵاتان ئەوەیە کە خۆیان بۆ بارە لەناکاو مەترسیدارەکان ئامادە دەکەن. ئیدی هەریەکەیان بە پێی قودرەت و توانای مادی ومەعنەوی خۆیان.

ڕەنگە بارەناکاوەکانیش جۆراوجۆربن دەکرێت سروشتی یان دەستکردی مرۆڤەکان بن وەک

ل(لافاو و بومەلەرزە ، گڕکان و وشکەساڵی و برسێتی، دەشکرێت شەڕی خۆسەپێنی وڵاتان بێت...هتد)!

بەهەرحاڵ باری ناکاو یاخود کاتژمێری سفر بۆ کورد بەتایبەت بۆدەستەڵاتداران کۆمەڵێک پرسیاری جدی دێنێتە ئاراوە کە هاوڵاتیان دەیکەین وەڵامەکەشی لای ئەوان دەبێت.

پرسیارگەلێکی وەک:

کاتژمێری سفر بۆ کورد بۆچی و لەبەرچی؟

کورد هیچکات خۆی بۆ کاتژمێری سفر ئامادەکردووە؟

کاتژمێرە دانراوەکانی سەرکورد هچکات وای کردوە شۆڕشگێڕو سەرکردەو سەرۆک و شازادەکان ئامادەسازی بۆبکەن؟

ئایا متمانە بۆ هاوڵاتیان هێڵراوەتەوە کە دڵیان لەسەرسنگاین بێت و دەستەو دوعابن بۆ پاراستنی خاک و ئاو و نیشتیمانیان بۆ کاتژمێرە سفرەکان؟

ئایا ژێرخانی کورد هێندە بتەوکراوە بۆ ئەوەی بەرگەی کاتژمێرە سفرەکان بگرێت؟

ئایا پێشمەرگەکانی کورد لە ڕوی ئینتیمانی نیشتیمانییەوە هێندە ڕاهێنراون لەکاتی نەمانی حیزبی چەکدارو بەرپرسی لیوادارو کوڕی بنەماڵە و سەرۆکەکان لە پێناوکوردستان بجەنگن و بەرگریبکەن؟

ئەمانەو دەیان پرسیاری تر...

 

 

هه‌واڵی گرنگ