بەرپرسانی هەرێم تکایە بە هۆش وەرنەوە شتێک بڵێن شتێک بکەن میللەت باوەڕتان پێ بکەن، ئایا دەزانن ئێوە هەرچی بڵێن میللەت پێچەوانەکەی بەڕاست دەزانێت؟ گڵۆڵەمان لە لێژیە و هەموو ئەگەرەکان بە ئاراستەی لەناوچونمانە، تکایە پێش لەناوچونمان بیرێک لە دوێنێی خۆمان و ئەمڕۆی براکانمان بکەنەوە، با مێژوو سێ بارە نەبێتەوە.
بۆیە داواتان لێدەکەم.......
باوەڕ بە دوو شت مەکەن:
یەکەم: بەڵێنی پشتگیری وڵاتانی زلهێز و هەرێمایەتی.
دووەم: داتا و ژمارە و حەماسەتی دەربارانی دەورووبەرتان.
باوەڕ بەدوو شت بکەن و لێی بترسن:
- هەڕەشەی نەیاران بە جیددی وەرگرن.
- نەمانی ئینتمای لای زۆۆۆرینەی خەڵکی.
هەر ئێمەی باشور لە کەمتر لە نیو سەدە دوو نسکۆمان بەچاویخۆمان بینیوە، تکایە ڕێبگرن لە نسکۆی سێیەم.