بەپێی ئامارێك كە پێگەی (پلاتفۆرم ئۆتۆمبێل) بڵاویكردۆتەوە، لە ساڵی (2023) دا، لە فەرەنسا لە هەر چوار ئۆتۆمبیلێك كە فرۆشراوە، یەك ئۆتۆمبیلیان كارەبایی بووە.
پلاتفۆڕمەكە ئاماژەی بەوەداوە كە لەو ئۆتۆمبێلانە (16,8%) یان بەتەواوەتی كارەبایی بوون و (9.2%) یان ئۆتۆمبێلی هایبرید بوون كە هەم كارەباو هەم بەنزینیشە.
هەر بەپێی ئامارەكە زۆرترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی كە فرۆشراوە تێسلا بووەو پاش ئەویش، ئۆتۆمبێكی داسیاو MG4 ی چینی و دواتریش رینۆ میگانی فەرەنسی.
كەشتی نووح