کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک ئاهەنگ بە بۆنەی نمایشکردنی زنجیرەی گالاکسیS24 لە عێراق و هەرێمی کوردستان سازدەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک ئاهەنگ بە بۆنەی نمایشکردنی زنجیرەی گالاکسیS24 لە عێراق و هەرێمی کوردستان سازدەکات

 

 

هەولێر،کوردستان- XXی 1ی 2024: کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرەیەک بۆنەو ئاهەنگی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بە بۆنەی خستنەبازاڕی زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی نوێی گالاکسیS24لە کۆمەڵێک شارە جیاوازەکانی عێراق، لەوانە: بەغدا، هەولێر ، کەربەلا و بەسرە و سلێمانی. ئەمەش بە ئامادەبوونێکی دیار لە دەستەی کارگێڕی سامسۆنگ، و کۆمەڵێک کەسایەتی باڵا لە هاوبەشەکانی سامسۆنگ، بازرگانان، فرۆشیاران، و میدیاکاران، جگە لە دیارترین کاریگەرەکانیتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دروستکەرانی ناوەڕۆک و نوێنەرانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و دەزگاکانیڕاگەیاندن.

 

ئەم بۆنانە بە ئامانجی ئاشناکردنی خەڵک بە نوێترین ئامێرەکانی سامسۆنگ لە گۆڕەپانی تەکنیکی، "زنجیرەی گالاکسیS24 بە زیرەکی دەستکرد"، و لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەمیشەیی بەڕێوەبەرایەتی کۆری کۆمپانیای باوک سامسۆنگ بۆ پشتگیریکردنی بازاڕی عێراق ، و ویستی زۆر بۆ دەوڵەمەندکردنی کڕیارە دڵسۆزەکانی لە عێراق بە نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەم کە پێداویستی و ئارەزووەکانیان دابین دەکات.

 

لە وردەکارییەکانی ئەم بۆنەیەدا، سامسۆنگ تایبەتمەندییەکانی زنجیرەی گالاکسیS24ی ئاشکرا کرد کە بە زیرەکی دەستکرد پشتگیری دەکرێت، کە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئەزموونی بەکارهێنەران لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانیان پێکدەهێنێت، بە پێشکەشکردنی ئەزموونی داهێنەرانە کە پشتگیری لە نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەکرێت بۆ باشترکردنیشێوازی ژیان و باشترکردنی پرۆسەی پەیوەندیکردنتا کراوەتر و نەرمتر بێت. جگە لە چەندین تایبەتمەندی نوێی زیاد کراوە.

 

لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی لقی عێراقی سامسۆنگ،ڕادەیگرنگیدانی سامسۆنگیبە بازاڕی عێراقی خستەڕوو. کە بازاڕی عێراقیەکێکە لە گەورەترین و هەمەچەشنترین بازاڕەکانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. و سامسۆنگ هەمیشە حەزی لە دابینکردنی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیایە لە کاتی ڕاگەیاندنی بۆ بازاڕی عێراقی، بەو پێیەی زنجیرەی گالاکسیS24 کە بە زیرەکی دەستکرد پشتگیری دەکرێت بازدانێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بە بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشووی گالاکسی، و بەدەرگایەکی نوێ دادەنرێت بۆئەزموونی زیرەکی دەستکردی مۆبایل کەپێوەرەکانی داهێنان لە مۆبایلە زیرەکەکانی پێشەنگدا دادەنێت.

ئەو بۆنەو ئاهەنگانەی کە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لەوانە: بەغدا، هەولێر، کەربەلا، بەسرە، و سلێمانی، بریتی بوون لە بۆنە و ئاهەنگی خستنەبازاڕی زنجیرەی گالاکسیS24 کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، وتاری فەرمی لەلایەن دەستەی کارگێڕی سامسۆنگەوە، و کۆمەڵێک بۆنە و ئاهەنگی کات بەسەربردن بۆ ئامادەبووان،وەک تاقیکردنەوەی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسیS24 کە بە زیرەکی کاردەکەن.

 

-کۆتایی-

دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار

کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوبەشی کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە:https://news.samsung.com/mena

 

هه‌واڵی گرنگ