بانکی ئوردن سپۆنسەری کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراقە لە بەغدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکی ئوردن سپۆنسەری کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراقە لە بەغدا



هەولێر،کوردستان 31/01/2024: بانکی ئوردن سپۆنسەریئەڵماسی خۆی بۆ چالاکییەکانی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووریئوردن و عێراق ڕاگەیاند کە لە بەغدا بەڕێوە دەچیت. و ئاماژەیدا کە ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێک دادەنرێت بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئوردن و عێراق، لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و دروستکردنیهاوبەشی ستراتیژی کە هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرزدەکاتەوە. 

سپۆنسەری بانکی ئوردن بۆ کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق دوای دەستبەکاربوونی لقی یەکەمی بانکی ئوردن دێت لەعێراق، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی پتەوی بانکیئوردن بۆ فراوانکردنی کاروبارەکانی لە ناوچەی عەرەبی، و دروستکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بە ئامانجی زۆرترین سوودوەرگرتن لە تواناکانی بەردەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا، ئەمە جگەلە بەدەستهێنانی باشترین ئاستی یەکگرتن و هاوبەشی لە هەمووبوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و بازرگانیدا.

مەراسیمی دەستپێکردنی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک وەزیر و نوێنەرانی حکومەتیعێراق، لەگەڵ نوێنەرانی لایەنی ئوردنی، و کۆمەڵێکدیپلۆماتکار و سەرۆک و بەڕێوەبەری دامەزراوە فەرمی و حکومییەکان لە ئوردن و عێراق و کۆمەڵێک بازرگان لە کەرتەجیاوازەکان بەڕێوەچوو.

چالاکییەکانی کۆڕبەندەکە چەندین دانیشتن و گفتوگۆیجۆراوجۆری لەخۆگرتبوو کە تیشکیان خستە سەر کەرتە ئابورییەجیاوازەکان و دەرفەتەکانی بەردەست کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانلە ئوردن و عێراق. و گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان، و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، داهێنان و تەکنەلۆژیا، پەروەردە و ڕاهێنانی پیشەیی، و بابەتی دارایی و بانکی.

شایەنی باسە چالاکییەکانی کۆڕبەندی یەکگرتنی ئابووری ئوردن و عێراق لە گوندی گەشتیاری دیجلە لە 29ی 1 تا 30ی هەمان مانگ بەڕێوەچوو، وکۆڕبەندەکە بەشداری شاندی فەرمی و کۆمپانیاتایبەتەکانی ئوردن و عێراقی لە خۆگرتبوو، بەم پێیە ئەم کۆڕبەندەناوازەیە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانیبەرزکردنەوەی هاوکاری ئابووری و گەیشتن بە یەکگرتنی ناوچەییلە نێوان ئەم دوو وڵاتە.

کۆتایی
###

 

دەربارەی بانکی ئوردن:

بانکی ئوردن دامەزراوەیەکی بانکی دارایی نیشتمانییە و میراتێکی دوور و درێژی هەیە. یەکێکە لە یەکەمین بانکەکانکە لە ساڵی 1960 لە ئوردن دامەزراوە، لە سەرەتایدامەزراندنیەوە، بانکی ئوردن ڕێبازی گەشەپێدان و باشترکردنی بەردەوامی گرتۆتەبەر بۆ سەرجەم چالاکییەدارایی و بانکی و بوارەکانی کارکردن و هاوتەریب بووە لەگەڵئەو پێشهاتە خێرایانەی کە پیشەسازی بانکی لە ئاستیناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا بەدی دەکات. و بەشداری کردووە لەپشتیوانیکردنی بزووتنەوەی وەبەرهێنان و گەشەسەندنیئابووری لە ئوردن و ئەو وڵاتانەی کە تیایاندا کار دەکات بەدابینکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە بانکییە گشتگیرەکان کەپێداویستییەکانی کڕیاران لە پۆل و جۆرە جیاوازەکان، لەتاکەکانەوە تا کۆمپانیا و دامەزراوەکان دابین دەکەن. هەروەهابەشدارییەکی کاریگەرانەی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدانینیشتمانی و ئەوانی دیکە لە کەرتی تایبەتەوە کردووە.

ئەمڕۆ بانکی ئوردن بووەتە یەکێک لە گەورەترین بانکەکان کە لەبازاڕی ئوردندا کاردەکات و سەرمایەکەی 282 ملیۆن دۆلارە. ئەمڕۆ گروپیبانکی ئوردن بریتییە لە بانکی ئوردن - ئوردن، جگە لە لقەکانی کە لەفەڵەستین کاردەکەن، لقی بەحرەین بە جوملە، لقی بانکی ئوردن - عێراق، بانکی ئوردن - سوریا، کۆمپانیای وەبەرهێنانی دارایی تەفەوقو کۆمپانیای ئوردن بۆ بەکرێدانی دارایی. هەروەها لە ئێستادابانکەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی لقی یەکەمی خۆیەتی لە شاری ڕیازیپایتەختی سعودیە، دوای ئەوەی بەم دواییە مۆڵەتی بەدەستهێنانیکاروباری بانکی لە سعودیە بەدەستهێنا. بۆ زانیاری زیاتر سەردانیماڵپەڕەکە بکەن: https://bankofjordan.com/ar

 

 

هه‌واڵی گرنگ