سەرئێشە، نەخۆشیەكە كە ڕەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود گرژبوونی ماسولكەكان، یان ماندووبوونێكی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر كەسەكە نەخۆشیەكی دیكەی نەبێت، گرنگترین جۆرەكانی سەرئێشە ئەمانەن :
1. سەرئێشەی كافیین : ئەگەر ڕاهاتویت لەسەر خواردنەوە كافاینەكان وەك چاو قاوە لە كاتێكی تایبەتدا لەڕۆژ، ئەگەر لەهەمان كاتدا نەیخۆیتەوە ڕۆژانە، لەشت داوای كافایین دەكات و تووشی سەرئێشە دەبیت.
2. سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە : هەندێك كات بوونی ئازار لە ددانەكانتدا، بەهۆی هەوكردنی پووك یان كلۆربوونەوە، جۆرێك لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتە هۆی سەرئێشە.
3. سەرئێشەی هەڵگەڕاو : بەكارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەكان لە لووتدا، دەبێتە هۆی لووتگیران، دواجاریش كاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەكات.
4. سەرئێشەی سترێس : یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی سەرئێشە، كە بەهۆی سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەكە تووشی هەردوولای سەرو ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.
5. سەرئێشەی هۆرمۆن : زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانكاری لە هۆڕمۆنەكان لە سوڕی مانگانەدا یان بەكارهێنانی حەبی مەنع، یاخود كاتی دووگیانی.
6. سەرئێشەی نیوەیی – شەقیقە : ئەم سەرئێشەیە لایەكی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانكاتدا تووشی گێژبوون و دڵ تێكهەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر رووناكی و دەنگەكان.
7. سەرئێشەی هێشوویی : بەهەمان شێوە تووشی بەشێكی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمان كاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسكیش بەچاوتدا دێتە خوارێ.
8. سەرئێشەی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت : بەشی پێشەوەی سەرو دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت، بەهۆی هەوكردنی گیرفانەكانی لوتەوە.
(د. هەڤین كەمال شاە موحەمەد – پسپۆڕی بێهۆشكاری و ئازار شكاندن)