لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە هەولێر دوو دوکان و ماڵێک سوتان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە هەولێر دوو دوکان و ماڵێک سوتان

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر  راگەیاند، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە بنەسڵاوە، دوو دوکان و ماڵێک سوتان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14_ی ئادار_ی 2024 ، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر راگەیاند، لە بنەسڵاوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا دوو دوکان و ماڵێک سووتان.

باسی لەوەش كرد، رووداوەکە جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبووە و تەنها چەند کەسێک بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە تەنگەنەفەس بوون.

ئەوەشی خستە روو، تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەکە روون نەبووەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەولێر، کۆگایەکی کەرەستەی بیناسازی و بۆیە سووتا و زەرەر و زیانێکی زۆریش بەر کۆگاکە کەوت پێشتریش  ئاگرێكی گەورە لە بازاری لەنگەی هەولێر كەوتەوەو كە بەهۆیەوە زەرەرو زیانێكی زۆر بەر ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان كەوت.

 

هه‌واڵی گرنگ