به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك ڕایدەگەیەنێت، له‌سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی سسیتمی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن بۆ پێدانی باج و رسومات و تێچوی مامه‌ڵه‌كانی هاتوچۆ.
عه‌مید محه‌ممه‌د ئیسماعیل عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه، هاتوچۆی كه‌ركوك ده‌ست به وه‌رگرتنی تێچوی مامه‌ڵه‌كانی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و پێبژاردنه‌كان ده‌كات له ڕێگه‌ی كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی (ماسته‌ركارد و ڤیزه كارت)ه‌وه.
ئاماژەی بەوەش كرد"به‌شی ڕسومات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به شێوه‌ی كاش له‌وكه‌سانه وه‌رناگرێت كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی مامه‌ڵه‌كانیان".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئه‌م ڕێكارانه له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تدان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات".