ڕۆژنامەنووسێك: لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی حكوومەت ئاساییە، بەڵام دژی یەكێتی دەستگیرت دەكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژنامەنووسێك: لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی حكوومەت ئاساییە، بەڵام دژی یەكێتی دەستگیرت دەكەن

كوردیو

ڕۆژنامەنووسێك لەبارەی دەستگریكردنی مامۆستایانەوە لە سلێمانی ڕەخنە لە یەكێتی دەگرێت و دەڵێت،"ئەگەر باسەکە هاتە سەر خۆپیشاندان دژیان، ئەوا دەستگیرت دەکەن".

ڕۆژنامەنووس ئاكار فارس لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی،"ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە سلێمانی دژی حکومەت ئاساییە، چونکە یەکێتی وەک چۆن لێی دەخوا، خۆشی بە خاوەنی حکومەت نازانێ".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەگەر باسەکە هاتە سەر خۆپیشاندان دژیان، ئەوا دەستگیرت دەکەن ".

ئەم وتانەی ئاكار فارس لەكاتێكدان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگە نەدرا خۆپیشاندەران بەرەو دەباشان بڕۆن و چەندین مامۆستاش دەستگیركران.

 

هه‌واڵی گرنگ