كاتەكەی بزانە، شەپۆلێكێ نوێی باران و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتەكەی بزانە، شەپۆلێكێ نوێی باران و بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی شەپۆلێكێ نوێ باران و بەفر ڕایدەگەیەنێت: سبەی سێ شەممە 26/3/2024 لەكاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە شەپۆلێكی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگرێتەوە.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی توركیا و ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد سبەی سێ شەممە 26/3/2024 لەكاتەكانی نیوەرۆ بەدواوە شەپۆلێكی نوێی لاواز بۆ مامناوەندی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای دھۆك و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین ئەگرێتەوە بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكانی سنورەكەدا رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما لەناوچە شاخاویەكانی ھەولێر و دھۆك بەرێژەی 4 تا 5 بەڕاورد بە ئەمڕۆ و بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكاندا ، كاریگەری ئەم شەپۆلە كاتەكانی سبەی شەو ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك و باكوری گەرمیان بەلاوازی ئەگرێتەوە و تەنھا ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و ھەندێ شوێنێش بارانێكی كورت خایانی مامناوەند ئەبێت ، پلەكانی گەرما لەم ناوچانەدا بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با مامناوەند چالاك ئەبێت 10 -25 كم/ك ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا .

وتیشی: كاریگەری ئەم شەپۆلە كورت خایان ئەبێت و بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە 27/3/2024 كۆتای پێدێت ھەر لە رۆژی چوارشەمەوە تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو كەشی تەواوی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان سەقامگیر ئەبێت و پلەكانی گەرما پلە پلە رۆژانە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ