قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە نزیكەی 9 ملیۆن دۆلار دانراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە نزیكەی 9 ملیۆن دۆلار دانراوە

كوردیو

بەپێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری عێراق قەرزەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تاکو ٣١/٣/٢٠٢٣ بە ( ٨ ملیار و ٧٣٣ ملیۆن دۆلار) دانراوە کە دەکاتە (١٢ ترلیۆن و ٦٤٨ ملیار دینار) گوایە (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ی ھی ساڵانی پێشووە!.

ئەو (١٢ ترلیۆن و ٢٣٨ ملیار دینار)ـەی قەرزی ساڵانی پێشوو بەم جۆرە ڕوونکراوەتەوە: (١١١ ملیار و ٩٦٠ ملیۆن دینار)ی کرێی گواستنەوەی عەمبارکردنی بەرھەمە نەوتیەکان بووە بۆ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کارەبا! بۆ ساڵەکانی (٢٠١٥ -٢٠٢٢.

 (٥ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار)ی پارەی پێشەکی بووە وەریان گرتووە لە کڕیارانی نەوت.

 (٣٠٢ ملیار و ٥١٠ ملیۆن دینار)ی دراوە بە کۆمپانیای پیراڵ پترۆلیۆم لە بەرامبەر بەرھەمھێنانی غاز بۆ کارەبا.

(١ ملیار و ٤ ملیۆن دۆلار)یش دەبێت بیدەنەوە بە کۆمپانیای (KNOC) کۆری بۆ ساڵەکانی (٢٠١٩ و ٢٠٢٠ ) لەبەرامبەر قەرەبوو کردنەوەی پاشەکشەی لە تەنازول کردن لە مافەکانی لە تێچووی دەرھێنانی نەوتی خاوو بەم جۆرەش پارەکەی دەدەنەوە:

ساڵی ٢٠٢٣ بڕی ١٤٩ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٤ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٥ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٦ بڕی ١٤٢ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٧ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٨ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٢٩ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.

ساڵی ٢٠٣٠ بڕی ١٢٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار.

 

هه‌واڵی گرنگ