سودانی، لە واشنتۆن گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سودانی، لە واشنتۆن گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر دەكات

كوردیو
 
 سودانی لە واشنتۆن گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەكانی بەغداد و هەولێر دەكات، هاوكات هەوڵی هەڵگرتنی سزای سەر بانك و كەسایەتیە عێراقییەكان دەدات.
 
رۆژنامەی (العربي الجدید)ـی لەندەنی بڵاویكردووەتەوە،بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە: كۆتاییهێنان بە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دیاریكردنی خشتەیەكی زەمەنیی بۆ كشانەوەی لە عێراق و پەیوەندی نێوان بەغداد و هەولێر و دۆخی مافی مرۆڤ, لە پێشینەی ئەو دۆسیانە دەبێت سودانی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا گفتووگۆی لەبارەوە دەكات، وێڕای خستنەڕووی دۆسیەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر كەسایەتی و بانكە عێراقییەكان.
 
باسم عەوادی, وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت: تەنها سەردانێكی ئاسایی نابێت, بەڵكو زۆر گرنگ دەبێت, بە تایبەت كە لە كۆتایی (2023)وە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی دەكرێت.
 
سودانیی دەیەوێت لەم سەردانەدا, دۆسیە هەڵواسراوەكانی ناكۆكییان لەسەرە, لەگەڵ لایەنی ئەمریكی یەكلایبكاتەوە, كە دۆسیەی ئەمنیی و سەربازی و ئابوری و دارایی لەخۆدەگرێت.
 
لای خۆیەوە, عارف حەمامی, پەرلەمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتدار لە عێراق ئاماژەی بەوەكردووە،"سودانی هەوڵدەدات دانووستانی راستەوخۆ بكات لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا, بۆ كشانەوەی هێزەكانیان و كۆتایهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".
 
لەگەڵ جەختكردن لە هاوبەشی ئەمنیی و پشتیوانی هێزە عێراقییەكان لە بواری ڕاهێنان و چەكداركردن و كاركردن بۆ هەڵگرتنی ڤیتۆ لەسەر گرێبەستكردنی عێراق, بۆ كڕینی بەرگری ئاسمانیی پێشكەوتوو.
 
دۆسیە دارایی و ئابورییەكانیش لە ئەولەویەتی ئەو دۆسیانە دەبن, سوودانیی لە كۆشكی سپی گفتووگۆی لەبارەوە دەكات, بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە سزاكانی ئەمریكا لەسەر بانكە عێراقییەكان و هەوڵدان بۆ لابردنی و, كاركردن بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ دانەوەی قەرزەكانی عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ