بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان ئەمڕۆ کۆتا وادەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان ئەمڕۆ کۆتا وادەیە

کاتی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت و تا ئێستا پارتە سەرەکییەکان ناوەکانیان پێشکەش نەکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئاداری 2024، دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

تا ئێستا گومانەکان لەسەر ئەگەری ئەنجامنەدانی هەڵبژاردەنەکە نەڕەویونەتەوە، ئەویش بە هۆی ئەوەی هێشتا پارتە سەرەکییەکان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە لە پێش هەمووشیانەوە پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر ناڕەزایی دژی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردن دەربڕی بوو.

جگە لە پارتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن نەکردووە، هەرچەندە لە پارتەکانی دیکە بە گڕوتینتر دەرەکەوێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

جێی باسە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دوێنێ چوار شەممە 27ی ئازاری 2024، لیستی ناوی کاندیدەکانی پشکەش بە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق کرد.

 

هه‌واڵی گرنگ