وەزارەتی دارایی: نزیکەی 599 ملیار دینارمان لە بانکی ناوەندیی وەرگرتووە بۆ دابەشكردنی مووچە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 599 ملیار دینارمان لە بانکی ناوەندیی وەرگرتووە بۆ دابەشكردنی مووچە

كوردیو

بەڕێوەبەری جووڵەی دراو لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت،"نزیکەی 599 ملیار دینارمان لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر وەرگرتووە".

نادر مەجید نادر، بەڕێوەبەری جووڵەی دراو لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە،"ئەمڕۆ نزیکەی 599 ملیار دینارمان لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر وەرگرتووە و خستمانە سەر هەژمارەکانی بانکی حکوومی بەمەبەستی ئامادەکردنی مووچەی مانگی دوو".

ئاماژەی بەوەشداوە،"ئێمە داوامان لە عێراق کردووە 944 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانیان ڕەوانە نەکردووە، کە ئەویش نزیکەی 350 ملیار دینارە".

ئەوەشی خستەڕوو،"ئێمە لە 5ـی ئادار، لیستەکەمان ڕەوانەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بنێرن تاوەکو مووچە بەتەواوی دابەش بکەین".

ناوبراو بۆ میدیای پارتی باسی لەوەكردووە،"سەرۆکی حکوومەت داوای کرد لیستی مانگی سێ ئامادەبکەین، ئێمەش دوو ڕۆژە خەریکی ئامادەکردنی ئەو پڕۆسەیەین و نزیکەی 98% کارەکانی لیستی مووچەی مانگی سێ تەواو بووە".

ڕاشیگەیاندووە،"لیستی مووچەی مانگی سێ پلە بەرزکردنەوەی لەگەڵ نییە، لەبەرئەوەی داوامان کردووە لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومی بۆمان ڕەوانە بکەن تاوەکو بزانین ڕێژەکە و بڕی پارەکە چەندە، بۆ ئەوەی داوا لە عێراق بکەین ئەو بڕە پارەشمان بۆ بنێرن".

جێگەی باسە، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا زیاتر لە 608 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبباتی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە کردووە، بەڵام بە بڕیاری حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم، دەست بەسەر ئەو مووچەیەدا گیراوە و تائێستا دەست بە دابەشكردنی نەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ