مادەی هۆشبەر لەناو گوێزدا شاردراوەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مادەی هۆشبەر لەناو گوێزدا شاردراوەتەوە

 

 

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویكردەوە، سەیرترین شێوازی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەریان ئاشكرا كرد، كە بازرگانەكان ماددە هۆشبەریان لەناو گوێزدا شاردۆتەوە، هەروەها توانیویانە (11) بازرگانی ماددەی هۆشبەریش دەستگیر بكەن لە شارەكانی (بەسرە، بەغدا، دیوانیە، كوت).

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرەتادا هێزەكانیان توانیویانە ئەندامێكی باندەكە بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیربكەن، كە ئەركی سەرەكی‌ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكانە لە نێوان پارێزگاكاندا، دواتر تۆمەتبارەكانی تر دەستگیركران.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەردا گرتووە، كە لەناو گوێزدا شاردراونەتەوە، ئەمەش یەكێكە لە سەیرترین شێوازەكانی شاردنەوەی‌ ماددەی هۆشبەرە كە لە عێراق دۆزرابێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ