ئالان حەمە سەعید: پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئالان حەمە سەعید: پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

وەزیری پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،  پێش جەژن شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

ئەمڕۆ چوار شەممە 3_ی نیسان-ی 2024 ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند،سەبارەت بە شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ ، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا بە زووترین کات و پێش جەژن شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی   زیاتر لە 3 مانگە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشنەكراوەو پێشتریش بەهۆی پێنەدانی شایستەكانیان و نەكردنیان بە هەمیشەی مامۆستایانی وانەبێژ گردبونەوەو ناڕەزایەتیان ئەنجامداو بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.

جێی ئاماژەیە، حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دوای نزیكەی دوو هەفتە لە دەستبەسەردا گرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا مووچە دابەش بكات، نزیك دەبینەوە لە مانگی چوار و تازە مووچەی مانگی دوو دابەش دەكات لە كاتێكدا سێ مووچەی كۆتایی ساڵی ڕابردووشی نەداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ