پارتی: پێویستە یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پارتی: پێویستە یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێویستە یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە و مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر بوودجەی حاکیمە".

ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە" پێویستە یاسایی بودجەی گشتی عێراق ھەموار بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی بودجەکە بۆ سێ ساڵە، بۆیە پێویستە مووچەی فەرمانبەران لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە و بخرێتە سەر بوودجەی حاکیمە و لە پەرلەمانیش پەسەند بکرێت و پێویستە دوای جەژنی ڕەمەزانیش یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە".

وتیشی" پڕۆسەی ناردنی مووچە لە بەغدا زۆر رێکاری پێویستە تاوەکو دەگاتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەگەر یاسایی بوودجە ھەموار بکرێتەوە ئەوکات کێشەی ناردنی مووچە نامێنێت، بۆیە پێویستە سەرجەم فراکسیۆنەکان بە تایبەت فراکسیۆنە کوردیەکان پاڵپشتی لەوە بکەن بۆ ئەوەی یاسایی بوودجە ھەمواربکرێتەوە و مووچەی مانگانە لە کاتی خۆی ڕەوانە بکرێت بەبێ دواکەوتن بۆ ئەوەی ھیچ گرفتێکی بۆ دروست نەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پشکی ھەرێم لە یاسایی بوودجە بەتەواوی ڕەوانە بکرێت، چونکە لە یاسایی بوودجە ئاماژەی پێکراوە و مافی ئەوان تەنھا مووچە نیە، بەڵام ئەولەویەت بۆ مووچەیە، بۆیە چاوەڕێی خشتەکانی ناو بوودجە دەکەن تاوەکو حکومەت بۆیان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت ئەوەش بەھەماھەنگی دەبێت لەنێوان حکوومەتی ھەرێم و عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ