وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هۆكاری سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی كارەبا ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی هۆكاری سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بڵاوكردەوە

وەزارەتی كارەبا لەبارەی هۆكاری سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رایگەیاند، بەڵگە و ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری ساڵی 2024 وەزارەتی كارەبای هەرێم لەبارەی هۆكاری سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، بەسەرپەرشتی حوسێن حەمەد قادر ڕاوێژکاری وەزارەت سەردانی  شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کردوو ، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لێژنەکانی لێکۆڵینەوەو لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.

جێگەی باسە، كاتژمێر نۆی شەوی ڕابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەری شاری ھەولێر كەوتەوە و بەشێكی دوكانەكانی زێڕنگەری و جلوبەرگ و دوكانی دیكە سوتاون و زیانێكی زۆری ماددی بەر كاسبكارانی بازاڕەكە كەوتووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ