سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە داوایەك ئاراستەی پلاسخارت دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی هەرێمەوە داوایەك ئاراستەی پلاسخارت دەكات

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان گرنگە لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەبەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بونیان هەیە.

ئەمرۆ یەك شەممە 7_ی نیسان-ی 2024 جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆبۆوە و گفتوگۆیان لەبارەی رۆڵی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەی جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەران لە بانکە فیدڕاڵییەکان.

لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی ئاماژەی بەوە كرد، بە گوێرەی دەستوری عێراق و بەپێی ماددەی 117 بڕیار لەسەر هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی دراوە، ئەم دەستورە دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی.

باسی لەوەش كرد، دادگای فیدڕاڵی بەشێوەی سەربەخۆ کار لەسەر دۆسییەکان ناکات، بەڵکو ئەو دۆسیانە یەکلایی دەکاتەوە کە سکاڵایان لەبارەوە بەرزدەکرێتەوە، ئەویش بە گوێرەی بڕگە و ماددەکانی دەستور، ئەوەی لە ئێستادا گرنگە رۆڵی نەتەوەیەکگرتاوەکان لە چارەسەری ئەو بەربەستانەی بەرەنگاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ