نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار گەرێندرایەوە خەزێنەی عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار گەرێندرایەوە خەزێنەی عێراق

سندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق رایدەگەیەنێت، نزیکەی دوو ملیۆن دۆلاری لە هەژماری کۆمپانیای شەمەندەفەری ڕژێمی پێشوو گەڕێندرایەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە  7_ی نیسانی 2024 "ئەیمەن داود سەلمان"جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن یسندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق ڕاگەیاند: سندووقی وەرگرتنەوەی پارەی عێراق توانی نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار لە هەژماری کۆمپانیای شەمەندەفەری ڕژێمی پێشوو وەربگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو هەژمارانە هی کۆمپانیای گشتی شەمەندەفەرە کە بڕەکەی یەک ملیۆن و 918 هەزار و 486 ​​دۆلاری ئەمریکی یە، کە دەکاتە 2,267,645,000 دیناری عێراقی.

هەروەها بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەوشەشی خستەروو، ئەو بڕە پارانە گەڕێندراونەتەوە سەر حسابی وەزارەتی دارایی لە بانکی ناوەندی عێراق.

 

هه‌واڵی گرنگ