تۆماری لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەکان بە دیجیتاڵی دەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تۆماری لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەکان بە دیجیتاڵی دەکرێت

بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە ڕایدەگەیەنـێت،تۆماری لەدایکبوونی منداڵ لە نەخۆشخانەکان بە دیجیتاڵی دەکرێت

د.نورجیهان عەلی بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە ڕایگەیاند، “هەموو نەخۆشخانەکانی کوردستان بە یەک سیستم دەبەسترێنەوە و یەک داتای هاوبەشمان دەبێت و بەوردی دەتوانین داتا دەستبخەین”.

ئاماژەی بەوەش كرد، پێشوتر هەڵەی زۆر لە تۆمارکردنی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەکرا، فەرمانبەری تۆمار دووچاری کێشەی زۆر دەبوو، بەڵام لە سیستمە نوێیەکە ئەوە نامێنێت.

سیستمە دیجیتاڵیەکە ناوی (CRVS)ە، رێکخراوی یونسێف سەرپەرشتی دەکات و بۆ هەموو نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لاپتۆپێکی بەخشییوە.

لەمانگی ئابی ساڵی رابردوەوە وەزارەتی تەندروستی نوسراوی بۆ نەخۆشخانەکانی لەدایکبوون ناردووە، ئاگاداریان دەکاتەوە بەهاوکاری رێکخراوی یونسێف سیستمی تۆماری ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو بۆ شێوەی دیجیتاڵی دەگۆڕێت.

 

هه‌واڵی گرنگ