تەندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 34 هه‌زار و 735 كه‌س شەهید كراون و 78 هه‌زار و 108 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ دووشەممە 6ی ئایاری 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 34 هه‌زار و 735 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج كۆمەڵكوژی دیكەی ئەنجامدا لە ئاكامدا 52 كەسی دیكە شەهیدكران لە غەززە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 78 هه‌زار و 108 كه‌س برینداربون.