بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی کارەبای ڕاگەیاند و لە ئەمڕۆوە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرواری ٢٧/٣/٢٠٢٤ بڕیاریدا بە لێخۆشبوون بەرێژەی (٢٠٪) لە بڕی پارەی کرێ بەشداربوانی کارەبا کەڵەبووی هاوڵاتیان تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەموواری دارایی لە هەرێمی کورستان.

ئەمڕۆ ٧/٤/٢٠٢٤ سکرتایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەنوسراوی ژمارە (٤٦٥٠) بڕیارەکەی ئاڕاستەی وزارەتی کارەبا کردوە داواشکردوە بڕیارەکە لە رۆژی گشتاندییەوە لە ٧/٤/٢٠٢٤ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای 33 ساڵ لە حوكمرانی كوردی و باڵادەستی دوو حزبی سەرەكی پێكهێنەری حكومەت كە پارتی و یەكێتین نەتواندراوە كێشەی كارەبا چارەسەر بكەن و بەگوێرەی خواستی هاوڵاتیان كارەبا نەدراوە

 

 

هه‌واڵی گرنگ