بەتۆمەتی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی سکاڵا لەدژی ئەڵمانیا تۆماردەکرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەتۆمەتی ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی سکاڵا لەدژی ئەڵمانیا تۆماردەکرێت

نیکاراگوا لە دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاهای، سکاڵایەکی دژی ئەڵمانیا بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسرائیل و ئاسانکاریکردن بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی فەڵەستینییەکان تۆمارکرد.

 ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، کۆماری نیکاراگوا داوای لە دادگاکە کردووە رێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ هاندانی بەرلین تا چیتر چەک و کەرەستەی سەربازی نەداتە ئیسرائیل.

هاوكات سباستیان فیچەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد ئەڵمانیا هیچ رێککەوتن و یاسایەکی مرۆیی نێودەوڵەتی پێشێل نەکردووە و لەبەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتی ئەوە دەخاتەڕوو.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە نیکاراگوا سکاڵاکەی لە دادگای دادی نێودەوڵەتی بخاتەڕوو، رۆژی دواتریش، ئەڵمانیا وەڵامی سکاڵاکە بداتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ