هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە دەستپێدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە دەستپێدەكات

هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە لە عێڕاق و هەرێم دەستی پێکرد.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی كردەوە ، "پێشبینی دەکرێت لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە کە لە 25ی نیسان کۆتایی دێت، بگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار منداڵی تەمەن 6 بۆ 12 ساڵ لە قوتابخانە سەرەتاییەکان جگە لە باخچەی ساوایان".

 تەندروستی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە ئەمڕۆوە هەڵمەتی نیشتمانیی كوتان دژی نەخۆشی سورێژە بە پێكوتەی دژەڤایرۆسی سورێژەی تێكەڵاو دەست پێدەكات".

ئاماژەی بەوەشکرد، " فێرخوازانی باخچەكانی ساوایان و خوێندكارانی قوتابخانە بنەڕەتیەكان دەگرێتەوە و هەڵبژاردنی قوتابیان و قوتابخانەكان بۆ هەڵمەتی كوتان بۆ ئەوەیە كە شوێنێكی قەرەباڵغ و داخراوە و بۆی هەیە ڕێژەیەكی زۆر لە قوتابیان تووشی ئەم نەخۆشیە درمیە ببن".

ئەوەشی خستەڕوو، " هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە لە قوتابخانەكان ئەنجام دەدرێت و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامی دەبێت".

هەروەها داوای لە دایكان و باوكانیش کرد، هاوكاری تیمەكانیان بن لەپێناو كوتانی منداڵەكانیان.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ