لەبەردەم قوتابخانەکان بەربەست دادەنرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبەردەم قوتابخانەکان بەربەست دادەنرێت

بە هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و هاتووچۆی سلێمانی، بەربەست لە دەروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕایگەیاند، مەبەست لە سەردانەكە بۆ هاوئاهەنگی زیاتری نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتی بووە لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم ناوەندەكانی خوێندندا.

ئەوەشی خستەڕوو، کە چالاککردنی هەندێک لیژنەی هۆشیاركردنەوە و ناساندنی یاسا و ڕێنماییەكان و هێماكانی هاتوچۆ، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بەڕێوەبەری پەروەردە و هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە دانانی بەربەست لە دەوروبەری ئەو ناوەندانەی خوێندن گفتوگۆیان کرد كە پێویستن بۆ سەلامەتی قوتابیان و خوێندكاران و ئەوەشی خستەڕوو کە شوێنەکان بە هەماهەنگی هەردوولا دیاری دەكرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ