هێڵى ئاسمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ دوبەى راگیران.
وەزارەتى گواستنەوەى عێراقلە بەیاننامەیەکدا ، گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێوەیەکى کاتى سەرجەم گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ فڕۆکەخانەى دوبەى رادەگرێت، بە پێچەوانەشەوە.
ئاماژەی بەوەش كردووە،هۆکارى وەستانى گەشتەکان بەهۆى خراپى رەوشى کەشوهەواى دوبەیە کە با و بارانێکى بەخوڕ شارەکەى گرتووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، یارییەکەى دوێنێى عەینى ئیماراتى و هیلالى سعودى لە چامپیۆنسلیگى ئاسیا، بەهۆى رەوشى کەشوهەوا، بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە دواخرا.