وتەبێژی وەزارەتی دارایی: بۆ مووچەی مانگی 4 چاوەڕێین بەغدا پارەمان بۆ بنێرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: بۆ مووچەی مانگی 4 چاوەڕێین بەغدا پارەمان بۆ بنێرێت

هونەر جەمال رایگەیاند، "هەموو داواکارییەکانی بەغدامان بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێکردووە و چاوەڕێین بەغدا پارەمان بۆ بنێرێت"

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی نیسانی ساڵی 2024 هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە داهاتە فیدراڵییەکان بخرێنەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵی، ئەو بابەتە یەکلایی کراوەتەوە و بڕیاریدراوە بە زووترین کات ئەو داهاتانە بنێردرێن

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکەین بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 پارەداری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بکات

ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆرانیش داوامان له‌ هه‌مو وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كردوه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی پڕۆسه‌كه‌ن و هه‌ركاتێك ته‌واویان كرد وردبینی بۆ ده‌كرێت و دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق قسه‌ ده‌كرێت و ناتوانین بڵێین كه‌ی پڕۆسه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت

 

هه‌واڵی گرنگ