كۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد

وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند "رۆژی 10ی مانگی ئایار بۆ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیارییكراوە و بڕیاری كۆتایش لەو بارەیەوە لەلای ئەنجومەنی كۆمیسیارانە "

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكرد، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 10ی ئایاری وەک دەستپێکی بانگەشەی حزب، لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە، ماوەی 28 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، (24) كاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت و (48) كاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی حیزب و ھاوپەیمانێتییە سیاسییەکان رادەگیرێت

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ