بابل.. لە بۆردومانەكەی حەشدی شەعبی، حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار نەكراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بابل.. لە بۆردومانەكەی حەشدی شەعبی، حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار نەكراوە

بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ شەممە بنكەو بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە باشووری بەغدا بۆردومان كران و ڕوداوەكە تەنها برینداربوونی لێكەوتەوە.

بەرپرسی كۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بۆ میدیاكانی عێراق بڵاویكردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی بنكەی حەشدی شەعبی كراوە لە ناوچەیەكی باكوری پارێزگاكەو نازانن موشەكێك بووە یان چەند موشەك یانیش درۆن بووە، بۆردومانی بنكەی كاڵسۆ كراوە.

بەپێی دوایین زانیارییەكان تاوەكو ئێستا 14 بریندار بەهۆی بۆردومانەكەی بنكەی سەربازی كالسۆوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەكانی سنورەكە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان تۆمارنەكراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ