هاکان فیدان: "20 ڕێککەوتننامە لەگەڵ عێراق، ڕێککەوتنی سەرەتاییان بۆ کراوە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاکان فیدان: "20 ڕێککەوتننامە لەگەڵ عێراق، ڕێککەوتنی سەرەتاییان بۆ کراوە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ واژووکردنی زیاتر لە ٢٠ ڕێککەوتننامە لە سەردانی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق، ئەنجام دراوە.

هاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا موریتانییەکەی محەمەد سەلیم مەرزوق، باسی لە سەردانی سبەی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "ئامانجی ئێمە سەقامگیری، ئاسایشی و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە. پەیوەندییەکانمان لەم ئاراستەیەدا دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی لەدەستمان بێت دەیکەین".

هاکان فیدان وێڕای ئاماژەدان بە هاوکارییەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئاسایش، وزە، کشتوکاڵ، ئاو، تەندروستی و پەروەردەیی، جەختی لەوە کردەوە کە، "ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ واژووکردنی زیاتر لە ٢٠ ڕێککەوتننامە لە سەردانی سەرکۆمارمان بۆ عێراق، ئەنجام دراوە، سبەی ئینشائەڵڵا بە ئامادەبوونی سەرکردەکان، ئەو ڕێککەوتننامانە واژوو دەکرێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند کە، سەرکۆماری ئەردۆغان سبەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دواتر هەولێر دەبێت و لە بەغدا وێڕای کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، ڕێککەوتننامەکان واژوو دەکەن.

هاکان فیدان گوتیشی، سەرکۆمار ئەردۆغان لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق عەبدوللەتیف ڕەشیدیش کۆدەبێتەوە. 

 

هه‌واڵی گرنگ