ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە سووریا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە سووریا

لە عێراقەوە بە ئاراستەکردنی مووشەک ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە سووریا و لای خۆیەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕایگەیاند کە ھێزە ئەمنییەکان، ھەڵمەتێکی گەران و پشکنینیان لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردووە، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: "کاتژمێر 21:50 دوێنێ یەکشەممە، ژمارەیەک کەسی لە یاسا دەرچوو، بە ئاراستەکردنی مووشەک، بنکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعشیان لە سووریا، کردووەتە ئامانج".

ڕاشیگەیاندووە، کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ھەڵمەتێکی گەران و پشکنینیان لە پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردووە، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە.

باسی لەوەشکردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە مووشەکەکانی لێوەی ئاراستەکرابوون، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دۆزراوەتەوە و دواتر ھەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە سووتێندراوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە ھەڵمەتەکە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، بەردەوامە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندبوو کە شەوی 21ی ئەم مانگە، پێنج مووشەک لە گوندی حەمەد ئاغا سەربە ناحیەی زوممار باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئاراستەی بنکەی خەراب جیر لە سووریا كراون کە ھێزەکانی ئەمریکای تیایدا جێگیرن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدابوو کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا، ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردومان کردووە کە مووشەکەکانی لێوەی ئاراستەکرابوون.

 

هه‌واڵی گرنگ