سەنتەری میترۆ هێرشی توندیكردەسەر ستافی سەرۆكی حكومەت و سەندیكای رۆژنامەنووسان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەنتەری میترۆ هێرشی توندیكردەسەر ستافی سەرۆكی حكومەت و سەندیكای رۆژنامەنووسان

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەنوسان لەژێرناونیشانی "بۆ لەم رۆژە پێشێلكاری!!!" ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لە یادی رۆژنامەگەری كوردیدا ستافی سەرۆكی حكومەت هاوشان لەگەڵ سەندیكای رۆژنامەنووسان لە دیداری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەنووسی ڕێگریان لە تەواوی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد كە ڕوماڵ بكەن.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەنوسان بڵاویكردەوە: ستافی سەرۆكی حكومەت هاوشان لەگەڵ سەندیكای رۆژنامەنووسان لە دیداری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەنووسی ڕێگریان لە تەواوی دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد كە ڕوماڵ بكەن، جگە لە كەناڵەكەی سەرۆكی حكومەت بەبیانووی فریكوێنس هەیە.

ئەوەی خستەڕوو: ئەم ڕێگری و پێشێلكارییە لەسەر خودی سەرۆكی حكومەت حسابە، دەبوو خۆی مەرجی ئامادەبوونی لەدیدارەكە ئەوە بوایە كە نابێ جیاوازی لەنێوان هیچ دەزگایەك بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی ئەمڕۆ كرا، لەكاتێكدا بوو كە سەندیكا خۆی داوای لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد دیدارەكە ڕوماڵ بكەن، دۆخی میدیای كوردستانی خراپە و ئەمڕۆ خراپتركرا لەبری ئەوەی تروسكایەك بگەڕێننەوە بۆ ئومێدی باشتركردن.

 

هه‌واڵی گرنگ