هەولێر.. بەڕێوەبەری ئۆفسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گۆڕدرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر.. بەڕێوەبەری ئۆفسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان گۆڕدرا

بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا و کۆمسیۆن ڕایگەیاند ئەو بڕیارە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، مەڕوان محەمەد ساڵحی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفيسى هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە مەڕوان محەمەد، لەشوێنی حەیدەر محەمەد دەستبەکار بووە.

کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند، ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرەنتیدان و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لە نێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا.

باسی لەوەشکردوە، کە بڕیارەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە کە بڕیارە 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 

هه‌واڵی گرنگ