وادەی یاری كۆتایی دێربی مانچستەر لەجامی یەكێتی ئینگلتەرا ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی یاری كۆتایی دێربی مانچستەر لەجامی یەكێتی ئینگلتەرا ئاشكراكرا

 

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا وادەی یاریی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرای نێوان مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتدی ڕاگەیاند.

هەردوو یانە بۆ دووەمجار لەسەریەك لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییە بەناوبانگەكەدا لە ٢٥ی ئایار لە یاریگای بەناوبانگی وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، كاتژمێر پێنجی پاشنیوەڕۆ كوردستان رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.

یارییەكەیان وەرزی ڕابردوو لەو پێشبڕكێیەدا لە هەمان كاتدا و لەسەر هەمان یاریگا ئەنجامدرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ڕوونی كردەوە كە ئەم كاتە دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ پۆلیس و دەسەڵاتە ناوخۆییەكان و كەناڵە تەلەفزیۆنییەكان هەڵبژێردرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە ساڵانی ڕابردوودا پێی باش بوو یاریی كۆتایی لە سەرەتای ئێوارەدا ئەنجام بدرێت، بەڵام لەسەر ئامۆژگاری پۆلیس گەڕایەوە بۆ وادەی سروشتی 12 مانگ لەمەوبەر، كە ئێستا دووبارە بووەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڵاوكراوەتەوە، كە ئاژانسی هەواڵی (PA Media)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: ئێستا كاتی دەستپێكردنی یاریی كۆتایی بە فەرمی پشتڕاستكراوەتەوە لە كاتژمێر پێنجی ئێوارە بەكاتی كوردستان، كە ڕێككەوتن لەسەر كراوە لەگەڵ دوو یانەكە، دەسەڵاتی ناوخۆیی، ئەندامانی گروپی ڕاوێژكاری سەلامەتی و وێستگەكان”.

 

 

هه‌واڵی گرنگ