بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پۆلیسی دارستانی عەربەت ( ٧ )سەرپێچیكاری دەستگیركرد .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: حەوت هاوڵاتی لە سنوری (دۆڵی دووكانیان)ی ناحیەی عەربەت خەریكی دروستكردنی خانوو بوون بەشێوەیەكی نایاسایی ، لەلایەن مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیركران .
ئەوەشی خستەڕوو: پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .