بانگەوازی ئەفریقای باشوور بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و گشتگیر لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە غ-ە-ز-ز-ە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانگەوازی ئەفریقای باشوور بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و گشتگیر لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە غ-ە-ز-ز-ە

کۆماری ئەفریقای باشوور، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد لێکۆڵینەوەی بەپەلە و گشتگیر لە بارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە دەستپێبکات کە لەغەززە دۆزراونەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی هاریکاریی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەکانی ناسر و شیفا لە غەززە مەترسیدارە و، ڕایگەیاند: "ئەم بەڵگە مەترسیدارە بەپێویستی دەزانێت لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و گشتگیر بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و لێپرسینەوە".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل کە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، بڕیارەکانی دادگای لاهای بە هیچ داناوە و بێ سزاش ماوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەڵگەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی سەر خەڵکی مەدەنی لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاماژە بە تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژیی دەکەن و، ڕایگەیاند: "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکەین کار بکات بۆ ئەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا".

دوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە شاری خان یونس، لە 19ی نیسانەوە تا ئێستا، 283 تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی ناسر دۆزراوەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ