شارەزایەكی بواری كەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی ھەورە بروسكە و بارانبارین ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند رۆژێك چاوەروان دەكرێت ھەرێمی كوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دۆخێكی ناسەقامگیری كەش و ھەوا.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: دوابەدوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی رۆژانی داھاتوو ناوچەكانمان ئەگرێتەوە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند رۆژێك چاوەروان دەكرێت ھەرێمی كوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەكە بكەوێتە ژێر كاریگەری دۆخێكی ناسەقامگیری كەش و ھەوا.
وتیشی: پێشبینیەكە لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەك ئەبێت لە دەریای سوور و لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسكە بەرێژەی جیاواز سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو ئەبێت .