پۆلیسی گەرمیان: ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركران كە ڕووبەڕوومان بوونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی گەرمیان: ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركران كە ڕووبەڕوومان بوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەوانەی ڕووبەر،وی پۆلیس ببوونەوە لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیان دابگرن

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی ساڵی 2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێک کەبەپێی مادەی (432) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی باوەنوورەوە لەکاتێکدا تۆمەتبار دوو کەسی دیکەی لەگەڵدا بووە ڕووبەڕووی پۆلیس بوەوە و تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی ناحییەی باوەنوورکردوو بۆقەزای کەلار هەڵهات

ئاماژە بەوەشكراوە، دواتر لەقەزای کەلاریش لەکاتی دەستگیرکردنیدا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن 104 کەلار و بەشی پۆلیسی کەلار تەقەی لەمەفرەزەی پۆلیسی و ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلارکرد لەئەنجامدا پۆلیس توانیان تۆمەتباران دەستگیربکەن و دەست بەسەرچەک و ئۆتۆمبێلەکەیاندابگرن

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا بەپێی مادەکانی (432) و (230) بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ کردوە.

 

هه‌واڵی گرنگ