رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى:لە هەرێم ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى:لە هەرێم ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان ئەوانەى رەخنە لە حکومەت دەگرن دەستگیر دەکرێن و تۆمەتى ساختەیان دەدرێتە پاڵ.

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى راپۆرتى ساڵانەى خۆی بڵاوکردەوە تێیدا باسى لە پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ لە ساڵى رابردوو دەکات و تێیدا هاتووە لە هەرێمى کوردستان، ڕەخنەگرانی حکومەت کە بڕیاردرابوو ئازادبکرێن لە زیندان ماونەتەوە ئەوەش دوای ئەوەى دەسەڵاتداران تۆمەتی نوێی ساختەیان لەدژیان جوڵاند.

لەبارەی کەیسى رۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو دوو رۆژنامەنوسە دوای دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ـەوە زیندانی کرابوون.

ئەو رێکخراوە نمونەى ئەوەی هێناوە کە گوهدار زێباری لە ١٦ـی ئابى ساڵی رابردوو کە بڕیاربوو لەو رۆژە ئازاد بکرێت ئاگادارکرایەوە کە تۆمەتبار کراوە بە تاوانێکی تر و هەر مایەوە لە دەستبەسەرکردن لە زیندانێکی ئاساییش، تا دادگاییکردنی لە 1ی تشرینی یەکەمى ئەو ساڵە، کاتێک کە سزای شەش مانگی دیکەی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

ئەوەشی خستەروو، شێروان شێروانیش بڕیاربوو لە نۆی ئەیلول ئازادبکرێت، بەڵام لە ٢٠ـی تەمموز، دادگا سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردن بە تۆمەتی ساختەکردنی واژۆی گوهدار زێباری لەسەر داواکارییەک بۆ زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر، هەرچەندە گوهدار زێباری پشتڕاستی رەزامەندی لەسەر رێگەدانەکە دەربڕی.

 

هه‌واڵی گرنگ