ئەمرۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسانی 2024 دوای ھێرشە درۆنییەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ، وەفدێکی حکومەتی عێراق و وەزیر و بریکاری وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی ھەرێم سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ھێرشەکە و زیانەکانی بۆ سەر کێلگەکە و وزەی کارەبا بخەنەڕوو.
ئێوارەی هەینی هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووی قەزای چەمچەماڵی سەر بەپارێزگای سلێمانی و بەهۆیەوە چوار کارمەندی یەمەنی کێلگەکە کوژران.