بەهۆی هێرشە درۆنییەكەی سەر كۆرمۆر لە %67كارەبای هەرێم بڕاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی هێرشە درۆنییەكەی سەر كۆرمۆر لە %67كارەبای هەرێم بڕاوە

وەزارەتەكانی كارەباو سامانە سرووشتیەكانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنن: هێرشەكەی كۆرمۆر لە 67% كارەبای هەرێمی كوردستانی بڕیووە.

وەزارەتەكانی كارەباو سامانە سرووشتیەكانی هەرێمی كوردستان زانیاریان لەبارەی زیانەكانی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر بڵاوكردەوەو ڕایانگەیاند: بەهۆی هێرشە درۆنیەكەی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، رەوانەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیراوەو بووەتە هۆی بڕینی (2500) مێگاوات كارەبا لە هەرێمی كوردستان و لە ئێستادا لەكۆی (1260) مێگاوات كارەبا ماوە.

لە كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە (غازی سروشتی) بە بۆری رەوانەی وێستگەكانی كارەبا دەكرێت بۆ وێستەگەكانی كارەبای چەمچەماڵ‌و هەولێر كە رۆژانە (500) پێ سێجای غازی سروشتی رەوانەی ئەم وێستگانە دەكرێت.

پێش هێرشەكەی سەر كۆرمۆر لەسەرجەم وێستەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی (3760) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهات و هێرشەكە (2500) مێگاوات كارەبای بڕیوەو (1260) مێگاوات كارەبا ماوە، واتا بڕی (67%) كارەبا بڕاوە.

 

هه‌واڵی گرنگ