بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای زیقار پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیانلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەک شەممە 5ی 5ی 2024، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ بەهۆی تیژڕەوی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای زیقار روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، قوربانییەکان دانیشتووی شارۆچکەی رەفاعی بوون و تەرمەکانیان گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.