باشترین هۆكار تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش كه مرۆڤایه‌تی پێی گه‌یشتوه بۆ ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و كۆتایی هێنان به ململانێ ناته‌ندروسته‌كان بریتیه له هه‌ڵبژاردن.
بۆیه پێویسته هه‌مووتاكیكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری به‌گرنگیه‌وه بڕوانێته ئه‌م پرۆسه‌یه‌و كاری جدی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانین هه‌رێمی كوردوستان له‌م قۆناغه ناسه‌قامگیره‌ی كه‌تێی كه‌وتوه له هه‌موو ڕه‌هه‌ندو سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ و باشتر، باشترین ڕێگاو شێواز بۆ گۆرانكاری ئه‌م پرۆسه‌یه كه دوای چه‌ند چه‌ند ڕۆژێكیتر له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت .
كاتی دانانی نمره‌و پله‌یه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بۆ كار‌و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی سه‌رجه‌م حیزب و لایه‌نه‌كانه‌و، هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ش كه ئه‌توانن خزمه‌تی خاك و خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته بكه‌ن وه‌ئازارو نه‌هامه تیه‌كانمان كه‌م كه‌نه‌وه و بیگۆڕن به ئاسایش و ئاسوده‌ی و داهێنان و خزمه‌تگوزاری، بۆیه پیویسته‌هه‌موومان پرسیار له‌خۆمان بكه‌ین كه پیویسته متمانه به‌كێ ببه‌خشین و كێ بكه‌ین به نوێنه‌ری خۆمان وه‌ك ئه‌ڵین ده‌نگدان شایه‌تی دانه، ئه‌مانه‌ته، هه‌ڵوێسته، مافه، ئه‌كرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌م شێوه‌یه بده‌ینه‌وه :ـ
1ـ پێویسته ده‌نگ بدرێت به‌لایه‌نیك كه‌ده‌ست و پشكی نه‌بوه له‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه‌ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كه ئه‌م گه‌له پێوه‌ی گرفتاربوه، بۆته مۆته‌كه بۆئه‌م گه‌له خیر له خۆنه‌دیوه‌ی كورد له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌هامه‌تی نه‌ما به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌یدا نه‌هێنن وه‌ك شه‌ڕی ناو خۆ‌و په‌لكێشكردنی سوپای بێگانه بۆ سه‌رخاكی هه‌رێم و بونی مه‌له‌فی سیخوڕی و گه‌نده‌ڵی هه‌وڵدان بۆ شێواندنی شوناسی ڕه‌سه‌نی كورده‌واری.
2ـ پێویسته كه‌سان و لایه‌نیك هه‌ڵبژێرین كه له‌بیری پاراستنی به‌ها جوان و ڕه‌سه‌ن و ئاینیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌وارین، چونكه قه‌یرانی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری پوچ و كاری ناڕه‌واو بانگه‌شه بۆ داماڵی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له به هاجوانه‌كانی كۆمه‌ڵگا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه كه‌ئه‌توانین بڵێن گه‌وره‌ترین قه‌یرانه كه له داهاتووودا ڕووبه‌ڕڕوی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ئه‌بیته‌وه چونكه به‌به‌رنامه‌و به پلان و نه‌خشه پیلانی دژبه ئاین و به‌ها نایاب و جوانه‌كان له ئارادایه‌و ئه‌م هه‌رێمه به‌داخه‌و بۆته مه‌یدان تاقیكردنه‌وی زۆر بیر‌و بۆچونی پوچ و بێكه‌لك كه‌دواجار زیانی بۆ هه‌موان ئه‌بێت به‌بێ جیاوازی.
3ـ بۆئه‌وه‌ی زمان ژیری و لوژیك و گفت‌و گۆو حیوار ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و عه‌قله‌ی كه ئه‌یه‌وێت هه‌مووشته‌كان به‌هێز بسه‌پێنێت ، خۆشی ئه‌وه ئه‌نجام نه‌دات كه ده‌یان ساڵه بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات، له‌بری خزمه‌ت به‌خه‌ڵك و خاك تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌ك كۆیله به‌كاربهێنێت بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ناشه‌رعیه‌كانی و دریژیدان به‌پاوان خوازی و قۆرخكاری و دكتاتۆی پێویسته ده‌نگبدرێت به‌و هێزه‌ی كه نه‌له‌ڕابردوو مایه یی مه‌ترسی بوه وه بۆداهاتوش تاكه هێزه كه‌گرنتی هه‌بێت هه‌رگیز په‌نا بۆ توند‌و تیژی نه‌بات له هیچ بار‌و دۆخیكدا تاكه‌هێزیش له ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمدا له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ڕابردوودا ئه‌مه‌ی سه‌لماندوه بریتیه له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
4ـ گه‌ر ئه‌تانه‌وێت كۆتای به عقڵیه‌تی بنه‌ماله‌ی و ده‌مارگیری حیزبی و به‌پیرۆز كردنی سه‌ركرده‌كان و به ئامانج كردنی حیزب و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیه‌كان و كردنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌كان بێت، پێویسته‌هه‌موان ببینه پشتیوانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردوستان.
5ـ گه‌ر ده‌تانه‌وێت تاكی كوردی شكۆی بۆبگه‌رێته‌وه‌و په‌روه‌رده‌بكرێته‌وه به شێوازێكی ڕه‌سه‌ن و هاو چه‌رخ وه ببێته تاكێكی سود به خش و بۆ سه‌رجه‌م بواره‌كانی كۆمه‌ڵگا پێویسته ئه‌و لایه‌نه هه‌ڵبژێردرێت كه ئه‌ندامه‌كان دوورن له‌هه‌موو تاوانێك و گه‌نده‌ڵیه‌ك و جاشایه‌تیه‌ك و خیانه‌تێك ولایه‌نێك كه‌نه‌بوه به‌بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌توانین بڵێن ته‌نهاو ته‌نهاو یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردوستانه.