نهێنییەكی تری ژیانی ستیڤ جۆبز بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نهێنییەكی تری ژیانی ستیڤ جۆبز بزانن

 

 

(ستیڤ جۆبز) كێ بوو ؟؟ باوكی خەڵكی كوێ بوو ؟ چۆن و بۆچی لە ئەمریكا لەدایك بوو ؟؟

ژیانی (ستیڤ جۆبز) چیرۆكێكی سەرسوڕهێنەرە، لە چەند دێرێكی كورتدا بیخوێنەوە.

ستیڤ جۆبز لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (2007) یەكەم مۆبایلی هۆشمەندی ڕاستەقینەی دیزاین كردو بڵاویكردەوە بە ناوی (ئایفۆن) لە ڕێگەی كۆمپانیای (ئەپڵ) كە خۆی سەرۆكی بوو، ئەم كارەی (ستیڤ) وەرچەرخانێكی گەورەو داهێنانێكی مێژوویی بوو.

(ستیڤ) بە داهێنانی ئایفۆن كە لە ڕاستیدا یەكەم كۆمپیوتەری بچووكی ناودەست بوو، لە ڕێگەی بەستنەوەی بە ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هێزو توانای بە هەموو تاكێك بەخشی لە سەرتاسەری جیهاندا ببێتە ڕۆژنامەنووس، وێنەگر، دەرهێنەر، ئەكتەر .... هتد.

چیرۆكی ژیانی (ستیڤ جۆبز) خۆی لە خۆیدا چیرۆكێكی سەرسوڕهێنەرە، باوكی (ستیڤ) ناوی (عەبدولفەتاح جەندەلی) بوو، خەڵكی شاری حیمس بوو لە سوریا، لە ساڵی (1954) چووە بۆ خوێندن لە زانكۆی (ویسكۆنسۆن) لە ئەمریكا.

(عەبدولفەتاح جەندەلی) لە زانكۆ بووە هاوڕێی (جۆوانە كارۆل) كە ئافرەتێكی سپی پێستی ئەمریكی بوو، هەردووكیان ئەو كاتە تەمەنیان (23) ساڵ بوو، ئەوان یەكتریان زۆر خۆشدەویست و ویستیان هەوسەرگیری بكەن، بەڵام باوكی (جۆوانە) ڕازی نەبوو لەبەر ئەوەی (عەبدولفتاح جەندەلی) سوری و موسڵمان بوو، ئەو كاتە شتێكی ئاسایی بوو لە ئەمریكا دایك و باوك ڕێگربن لە هاوسەرگیری كچەكەیان ئەگەر بە دڵیان نەبووایە، چونكە شۆڕشی ئازادییەكانی ژنان لە ئەمریكا كە بە ناسراوە هێشتا دەستی پێ نەكردبوو، ئەو شۆرش و بزووتنەوەیەی ژنان لە ئەمریكا لە ناوەڕاستی شەستەكان دەستی پێكرد.

لە ئەنجامی ئەم پەیوەندیە (عەبدولفەتاح) و (جۆوانە) لە ساڵی (1955) كوڕێكیان بوو و ناویان لێنا (ستیڤ)، بەڵام لەبەر ئەوەی هاوسەرگیریان نەكرد ئەو كوڕەیان بەخێو نەكردو بەخشیان بە خێزانێكی كاسۆلیكی دەوڵەمەند كە باوكەكە پارێزەر بوو، دایكەكەش مامۆستابوو، دوای بەخشینی كوڕە تازە لەدایك بووەكەیان بەو ژن و مێردە ئیتر هەرگیز كوڕەكەی خۆیان نەبینیەوە.

ستیڤ هەر لە منداڵیەوە زۆر زیرەك بوو، ڕۆژێك لە تەمەنی (6) ساڵی لە قوتابخانە گەڕایەوە بە گریان و ووتی: دایكە برادەرەكانم پێم دەڵێن منتان لە كۆڵان دۆزیوەتەوە، دایكیشی لە وەڵامدا پێی ووت: كوڕم تۆمان لەناو هەزارەها منداڵ هەڵبژاردووە، چونكە تۆ منداڵێكی زۆر تایبەت بوویت، دەروونناسان دەڵێن: ئەم ڕستەیەی دایكی وای كرد هەر لە منداڵیەوە (ستیڤ) زۆر بڕوای بەخۆی بێت و دوایی ببێتە ئەو پیاوە بلیمەتەی كە نەوەك تەنیا بوو بە داهێنەری (ئایفۆن) بەڵكو ئەو دیزاینەری سەرەكی كۆمپیوتەری كەسیش بوو.

(ستیڤ) لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی (2011) لە تەمەنی (56) ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی پەنكریاس لە كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد، ئەو دوو منداڵ و هاوسەرەكەی دوای خۆی جێهێشت لەگەڵ سامانەكەی كە بە پتر لە (10) بلیۆن (ملیار) دۆلار مەزەندە دەكرێت، ناویشی هەتا هەتایە وەكو دا‌هێنەرە بلیمەتەكانی تر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ بە هۆی بڵاوبوونەوەی مۆبایلی هۆشمەند لە سەرتاسەری جیهان هیچ ڕووداوێك ناتوانرێت بشاردرێتەوە، هەر ڕووداوێك یان پێشێلكارییەك لە هەر كونجێكی دونیا ڕووبدات یەكسەر تۆمار دەكرێت و وەكو بروسكە یان ڤایرۆس بڵاودەبێتەوە.

لوقمان حەوێز – تێكساس

 

 

ئـ . كـ

 

 

هه‌واڵی گرنگ