ئه‌نفال ئه‌و عه‌قله ترسناكه‌ی به‌عس بوو بۆ به‌چۆكا هێنانی كورد و به سوتماككردنی خاكه‌كه‌ی و تیابردنی ناسنامه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا.
ئه‌نفال به‌رهه‌می ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی عه‌ره‌ب بوو به‌رامبه‌ر گه‌لێك كه ته‌نها تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو ده‌یویست به‌و زمانه قسه بكات كه خوا پێی داوه ئه‌و مافه‌ش داوا بكات كه مافی شه‌رعی و قانونیه‌تی.
به‌ڵام عه‌ره‌بی به‌عسی عێراقی نه‌یتوانی دان به كورددا بنێت و وه‌ك نه‌ته‌وه قبوڵی به‌رئه‌نجامه‌كانی بكات .
ئه‌وه‌ی له ئه‌نفالدا ڕوویدا به لوتكه‌ی گه‌یشتنی سیاسه‌تێكی ده‌یان ساڵه‌ی رَژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق بوو .
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر حوكمیان له هه‌وڵ و له‌باربردنی خه‌ونه‌كانی كورد بوون .
ئه‌نفال جگه له‌وه‌ی كه هێرش بوو بۆسه‌ر كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ش سوكایه‌تی بوو به موسڵمانیه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، چونكه له‌به‌رده‌م خواداموسڵمانان یه‌كسانن و ئیسلام حهسانهس سهرووو ماڵی داوه به سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌ڵام دڕنده‌كانی به‌عس نه‌ك بایه‌خیان به مافی مرۆڤ نه‌دا ته‌نانه‌ت به‌یه‌كه‌وه ژیان و مێژوو به‌هاكانی ئیسلامیشیان وه‌لاناو گه‌وره‌ترین تاوانیان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دژ به‌م گه‌له سته مدیده ئه‌نجامداو له ناخه‌وه برینداریان كرد.
بۆیه زامه‌كه هێنده قوڵه پێم وایه هه‌رچی له‌سه‌ر بڵێ ی ناتوانێ مافی خۆی پێ بده‌ی ، جێی خۆیه‌تی كه ڕێزی زۆر له كه‌س و كاری ئه‌نفال بگیرێت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش قه‌ره‌بوویان بۆ بكاته‌وه و ژیانێكی وا شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بۆ دابین بكات كه له ئاست گه‌وره‌یی قوربانیه‌كانیان دا بێت .
كه‌س و كاری ئه‌نفالیش مافی خۆیانه شانازی به خۆیانه‌وه بكه‌ن حكومه‌ت وخه‌ڵكه‌كه‌ی تریش واجبه ڕێزیان لێ بگرێت و به خاوه‌ن فه‌زڵ سه‌یر بكرێن.