كازمی فشارەكانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستپێكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی فشارەكانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەستپێكرد

لەدوای ئەوەی ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەپرسانی عێراقی لەسەر كشانەوەی ئەمریكا لە بەغدا ئاگاداركردەوە، لەئێستادا سەرۆك وەزیرانی عێراق كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە دەكات و داوای مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكات.

هەردی ئەنوەر نوسەرو ڕۆژنامەنوس و قوتابی لە واشنتن بەكوردیوی ڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە كرد و ئاگاداری كردۆتەوە لە داخستنی باڵوێزخانەكەیان لە بغداد، لە ئێستادا مستەفا كازمی بە چڕی لە ڕێگەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپی لە عێراقدا فشار دروست دەكات بۆ ڕازیكردنی ئەمریكا بە مانەوەو دانەخستنی باڵوێزخانەو بنكەكانی.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئەمریكا ڕازی بە مانەوە نەكرێتەوە، ئەوا وڵاتانی دیكەش بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپی بەهەمان شێوەی ئەمریكا عێراق جێ دەهێڵن و دۆخی ئەمنی و ئابوری و سیاسی عێراق جارێكی تر خراپترو ناسەقامگیرتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بەكشانەوەی ئەمریكا لە عێراق بنكە سەربازیەكانی سوریاش كە لەڕێگەی عێراقەوە ئیدارەكراون دەكەونەوە بەردەم مەترسی و كێشەی لۆجستی و ئیداری كە ڕەنگە گۆرانكاری و بڕیاری نوێش لەبارەی ئەو هێزانەوە بدرێت.

دەقی هەواڵی پەیوەندیدار...

هه‌واڵی گرنگ