لە دەستپێکی یاریەکانی وەرزی نوێی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە لە دەرەوە یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئینترخت فرانکفۆرت و یاریەکەشی بەئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لێبردەوە.
یاریەکە لە سەرەتاوە ڕکابەریەکی بەهێزی بەخۆیەوەبینی و یاریزانانی بایرن میونشن باڵادەستی خۆیان بەسەر یاریەکەدا سەپاند و توانای شەش گۆڵ لە خولەکەکانی 5 و 10 و 29 و 35 و 43 و 83 لەڕێگەی کیمیچ و پاڤارد و مانێ و موسیالا و گنابریەوە تۆماربکەن، تاکە گۆڵەکەی فرانکفۆرتیش موانی لە خولەکی 64 تۆماریکرد.
بەو ئەنجامەش بایرن میونشن یەکەم سێ خاڵی لە خولەکەدا بەدەستهێنا و لەپێشەنگی ڕیزبەندیەکەدایە.