ڤیدیۆ ... گۆلەكانی یاری (لیڤەرپوول 1 - 1 كریستال پالاس) ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ ... گۆلەكانی یاری (لیڤەرپوول 1 - 1 كریستال پالاس) ببینە

 

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەیی یەکەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێلد میوانداری یانەی کریستال پالاسی کرد.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی کریستال پالاس کۆتاییهات، گۆڵەکەش ویلفرێد زاها لە خولەکی 32تۆماریکرد.

لەتایمی دووەمدا و لە خولەکی 67 ناوبژیوان بە کارتی سوور داروین نونێزی هێرشبەری لیڤەرپوڵی بە کارتی سوور کردە دەرەوە، دواتر و لە خولەکی 71 هەرچەندە لیڤەرپوڵ بە 10یاریزانەوە یاریاندەکرد لە ڕێگەی لویس دیازەوە گۆڵی یەکسانیان کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، لیڤەرپوڵ بە دوو یەکسانبوون خاوەنی دوو خاڵە و لە پلەی 12 دەبینرێت، کریستال پالاسیش یەک خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دایە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ