لە کۆتا یاری هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای ئالیانز میوانداری یانەی ساسۆلۆی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 26 و 43 ئەنخێل دی ماریا و دۆسان ڤلاهۆڤیچ دوو گۆڵیان بۆ یۆڤانتۆس کرد و ئەو تایمەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەیان کۆتاییپێهێنا.
لە تایمی دووەمدا، ڤلاهۆڤیچ لە خولەکی 51 گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یۆڤانتۆس کۆتاییهات.
بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس یەکەمین یاری خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیدا بە بردنەوە دەستپێکرد و لە هەفتەی دووەمیشدا لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سامپدۆریا یاریدەکات.